Add parallel Print Page Options

«پاش ئەمە لە بینینی شەودا تەماشام کرد گیانلەبەری چوارەم ترسناک و تۆقێنەر و زۆر بەهێز بوو. ددانی ئاسنین و گەورەی هەبوو، نێچیرەکانی خوارد و تێکی شکاندن و پاشماوەکەی بە پێیەکانی پانکردەوە. ئەو لە هەموو گیانلەبەرەکانی پێش خۆی جیاوازتر بوو، دە شاخی[a] هەبوو.

«لە شاخەکان ڕامابووم، شاخێکی دیکەی بچووک لەنێوانیانەوە دەرهات و سێ شاخەکەی پێش خۆی هەڵتەکاند. ئەم شاخە چاوی وەک چاوی مرۆڤی تێدابوو، لەگەڵ دەمێک کە بە فیزەوە قسەی دەکرد.

Read full chapter

Footnotes

  1. 7‏:7 شاخ: لە زمان و کەلتوری عیبریدا شاخ هێمای توانایە، لێرە و لە 24‏:8. بڕوانە دانیال 7‏:7‏-8 و ئاشکراکردن 5‏:6 و 12‏:3.‏‏